کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ساڵانەی شۆرای ئینترناسیۆناڵی سۆسیالیست بە ئامادەبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ژنێڤ

16:20 - 15 پووشپەڕ 2722

بە ئامادەبوونی هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی شۆرای ئینترناسیۆناڵی سۆسیالیست لە ژنێڤ بەڕێوە دەچێت.. دانیشتنی شورای ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست سبەی، پێنجشەممە، ١٦ ی پووشەڕ (٧ی جوولای ٢٠٢٢)  لە ژنێڤ و لە نوسینگەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی بەکارەکانی دەکا. ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرستی مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزب لە ئەنترناسیۆنال سۆسیالیست بەهاوڕێیەتی شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سویس لەم کۆبوونەوانەدا بەشدارن و لە پەراوێزی کاری کۆبوونەوەکەشدا کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنیان دەبێت. هەروەها پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی شوڕادا پێشکێش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە دەکرێت