کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میلیتاریزەکردنی شاری شنۆ و گوندەکانی لەلایەن ڕێژیمەوە

15:29 - 21 پووشپەڕ 2722

لە بەرەبەرەی ٢٢ی پووشپەڕ شار و گوندەکانی شاری شنۆ بەتەواوی میلیتاریزە کراون. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە یادی ٣٣هەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی شەهید "دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو" و هاورێیانی‌دا هێزەکانی ڕێژیم چەندین هەنگاویان بۆ کۆنترۆڵ کردن و تۆقاندنی خەڵک شاری شنۆ هەڵگرتووە. لەو پەیوەندییەدا تەواوی شار و گوندە سەرەکییەکانی شنۆی دێموکرات پەروەر میلیتاریزە کراوە و ڕێژەیەکی زۆر هێزی لیباس شەخسی ڕێژیم لە نێو شاردا دەستیان بە جموجۆڵ کردووە و کار و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیان خستۆتە ژێر چاوەدێری و هەروەها پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی خەڵک بە چڕی کۆنتڕۆڵ دەکرێ و هێڵی ئینتێرنێت خاو کراوەتەوە.