کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئانیسا جەعفەری" نووسەری کرماشانی بوو بە هاوسەرۆکی" پێن"ی کورد لە ئاڵمان

16:55 - 21 پووشپەڕ 2722

رۆژی شەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ناوەندی (PEN)ی کورد، لە شاری ئۆلدنبۆرگی ئالمان یازدەهەمین کۆنگرەی بەست، دوای هەڵبژاردنی کۆمیتەی نوێی بەڕێوەبردنی گشتیی، "ئانیسا جەعفەری" نووسەری خەڵکی شاری "شاباد" سەر و پاریزگای کرماشان بە زۆرینەی دەنگ وەکوو هاوسەرۆکی ناوەندەکە هەڵبژێردرا. رێكخراوی (PEN)ـی نێونەتەوەیی لە ساڵی ١٩٢١ی زایینی لە لەندەن دەستی بە چالاكیی خۆی كردووە، بۆ نووسەرانی جیهانی بووەتە هۆی پەیوەندی، وتووێژ و یەكگرتن (خەبات دەكات بۆ پێشكەوتنی ئەدەب و ئازادیی ڕادەربڕین). فیدراسیۆنەكەی لە پتر لە ١٤٤ ناوەندی سەربەخۆی نەتەوەی جیاواز پێك هاتووە و دەیان هەزار ئەندامی لە سەرتاسەری جیهان هەیە. بیرۆكەی دامەزراندنی (PEN)ی كورد، لە ساڵی ١٩٨٠ لە لایەن نووسەری كورد،(حسێن ئەردەم)ەوە كاری بۆ كراوە، لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٨٨ لە شاری كامبریج لە وڵاتی بەریتانیا، لە كۆنگرەی (PEN)ی جیهانیدا پێشنیاری دروستكردنی ناوەندی (PEN)ی كورد كراوە و لە هەمان كاتیشدا قبووڵ كراوە، لەو كاتەوە تا ئەمساڵ ناوەندی (PEN)ی كورد هەر سێ ساڵ جارێك كۆنگرەی خۆی دەبەستێت و دەستەیەكی نوێ هەڵدەبژێرێ بۆ ئەنجامدانی كارەكانی. "ئانیسا جەعفەری ‌مێهر" پێشتر بە هۆی چالاکیەکانی لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی دو جار لە ساڵی 2019 لەلایەن ناوندە ئیتلاعاتی رێژیم ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو و هەروەها یەک جار دیکە لە ساڵی ۲۰۲۰ لەلایەن هێزکانی سەرکوتکەری ڕێژیمەوە دەسبەسەر کەرابوو.