کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو هاوڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین

16:10 - 22 پووشپەڕ 2722

دوو ژنی کورد خەڵکی ورمێ بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بە سەختی بریندار بوون. ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مین لە ماڵی یەکێک لە دانیشتوانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ دایکێک بە ناوی مریەم و کچەکەی بە ناوی "ڕووناهی خودایی" تەمەن ٧ ساڵ، بە سەختی بریندار بوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاند کە ئەو مینە یەکێک لە منداڵەکانی ئەم بنەماڵە لە دەرەوەی گوندەکە دۆزیویەتەوە و لەگەڵ خۆی بردوویەتەوە بۆ ماڵ و لەوێ تەقیوەتەوە و سەرباری بریندارکردنی ئەو دوو کەسە خەسارێکی مادیی زۆری بەو خانووەکەیان گەیاندووە.