کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

16:15 - 22 پووشپەڕ 2722

لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی ئاخوندی ڕۆژی ڕابردوو ١٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکارەنی ئێران بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی ١٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لەشارەکانی شووش و شووشتەر لەبەردەم بینای فەرمانداریی شارەکانیان بەڕێوە چوو. هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ئیدارەی موخابرات لەشارەکانی تاران، خوڕەمئاوا، قەزوێن، شیراز، هەمەدان، بەندەرعەباس، کرماشان، جوانڕۆ، شەهرکورد، یەزد، ورمێ، تەورێز، ئەهواز، ڕەشت، ساری و ئەراک لەبەردەم بینای سەرەکیی ئیدارەی موخابراتی پارێزگاکان و کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی تەورێز لەبەردەم پێترۆشیمی تەورێز بەڕێوە چوو.