کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری ڕێژیم بۆ سەر چالاکانی دژ بە حیجاب

16:19 - 22 پووشپەڕ 2722

ڕێژیمی ئێران لەسەر ئەوەیکە چالاکان بە دژی حیجابی زۆرەملێ خۆپیشاندانیان بەرێوە بردووە، هەڕەشەی توندی کردووە و دەڵێ: بە توندترین شێوە وڵامیان دەدرێتەوە. ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، چالاکان و گرووپە جیاوازەکان لە ئێران بە دژی حیجابی زۆرەملێ ناڕەزایەتییان نیشاندا و وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو بارەیەوە وتی: ئەوانەی ناڕەزایەتیی لەهەمبەر بڕیاری پاراستنی حیجاب و یاسا ئیسلامییەکان دەردەبڕن بە توندترین شێوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین کە لەگەڵ دوژمنی کۆماری ئیسلامی بکەونە یەک بەرەوە، هەر لەو بارەوە بەرپرسانی پلە بەرز و نزیک لە خامنەیی زۆر بە توندی هەڕەشەیان کردووە کە دەبێ ئەو کەسانە نارەزایەتی دەردەبڕن سەرکوت بکرێن لەبەر ئەوەی حیجاب بنەمای مانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. لە زۆربەی شارەکانی ئێران بە دژی بڕیاری حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام بەرپرسانی پلە بەرزی ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیان کردووە کە بە توندترین شێوەیە ڕووبەڕوویان دەبنەوە و نوێنەرانی خامنەیی‌ش لەو بارەیەوە دەڵێن: حیجاب بەردی بناغەی کۆماری ئیسلامییە ئەگەر حیجاب نەمێنێ بە دڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی‌ش نامێنێ، زۆربەی خەڵکی ئێران و چالاکانی مەدەنی بە دژی بڕیاری ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە و دەیانهەوێ لە داهاتوو‌دا بەربڵاوتریشی بکەن.