کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت

16:23 - 22 پووشپەڕ 2722

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی "قوربان حوسێن پوور" ناسراوبە قوربانی حوسێن کەتیرەی خەڵکی شاری سەردەشت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ بەهۆی نەخۆشیی ماڵاوایی لە ژیان کرد. قوربان کوڕی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری سەردەشت بوو، لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕاگەیاندنی تێکۆشانی ئاشکرای حیزب وەکوو زۆربەی ڕۆڵەکانی نیشتمان چەکی بەرگری لەگەل و نیشتمانی کردەشان و بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی کردەبەر و بە دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەڕێوە دەبرد. ناوبراوپێشمەرگەیەکی فیداکار، بەبیروباوەڕ، قسەخۆش و نوکتەزان بوو ئەو تایبەتمەندیانەی ناوبراوی لە نێوهاوڕێ و هاوسەنگەرانیدا خۆشەویست کردبوو. ناوبراو ساڵی ١٣٦٧ وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا بەڵام هەروا وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە و ئاواتی ڕزگاری گەل و نیشتمان بوو. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری قوربان حوسێن پوور و خەڵکی سەردەشت دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.