کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەدواکەوتنی ٦٠٠ هەزار قوتابی لە خوێندن لە ئێران

15:56 - 16 گەلاوێژ 2722

جێگری وەزارەتی پەروەردە و راهێنانی ئێران، رایگەیاند ٦٠٠ هەزار قوتابی لە خوێندن وەدواکەوتوون. ئەسغەر باقرزادە، جێگری وەزارەتی پەروەردە وڕاهێنانی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژ رایگەیاند کە لە ساڵی رابردوودا ٦٠٠هەزار قوتابی لە خوێندن وەدوا کەوتوون و بەشێک لەو قوتابییانە وازیان لە خوێندن هێناوە. ناوبراو دەست پێڕانەگەیشتن بە ئینترنێت و کارکردنی قوتابیانی بە هۆکارە سەرەکییەکانی وەدواکەوتنی قوتابیان لە خویندن ناوبرد. ئەوە لە کاتێکدایە کە تێچووی زۆری خوێندن، بێ‌هیوایی و نەبوونی هیوا بە داهاتوو لەو وڵاتە و هەژاری لە سەرەکی‌ترین هۆکارەکانی وەدواکەوتنی قوتابیانن لە خویندن.