کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخستنی لاپەڕەی فەرمیی بەرپرسێکی ڕێژیمی ئێران لە لایەن تویتێرەوە

14:56 - 17 گەلاوێژ 2722

لاپەڕەی فەرمیی" محەممەد جەمشیدی" جێگری سیاسیی دەفتەری سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێرەوە داخرا. تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە، لاپەڕەی فەرمیی" محەممەد جەمشیدی" جێگری سیاسیی دەفتەری، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران بەهۆی بێڕێزی‌کردن بە وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەروەها بڵاوکردنەوەی درۆ و چەواشەکاری بەدژی ئەو وڵاتانە داخراوە. هەرلەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیرنا، شەوی یەکشەممە لە کاناڵی تێلێگرامییەکەیدا ڕایگەیاند کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر پاش ٤٨ ساعەت لە کردنەوەی لاپەڕەی فەرمیی بۆ محەممەد جەمشیدی، جێگری سیاسیی دەفتەری سەرۆککۆماری ڕێژیم، ئەو لاپەڕەیە داخستووە.