کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای ئێعدام بەسەر چوار چەکداری ئێران لە بەغدا

15:19 - 17 گەلاوێژ 2722

دادگایەک لە عێراق سزای بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەر چوار چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێران بە تاوانی هێرشی مووشەکی چەند مانگی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا سەپاند. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی" ڕادیۆ فەردا"،ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی،دادگای تاوانەکانی عێراق، سزای بەندکرانی هەتاهەتایی بۆ چوار چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێران دەرکرد کە لە ٢٨ی مانگی یەکی زایینیی ٢٠٢٢ بە ٩ مووشەک هێرشیان کردەبوو سەر فڕۆکەخانەی بەغدا. شایانی باسە، ئەمە یەکەمجارە دادگایەک لە عێراق لە پێوەندی لەگەڵ ئەو هێرشانەی، بڕیارێک لە دژی تاوانبارانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەکات. جێگای ئاماژەیە کە دادگای ناوبراو لە هێنانی ناوی تاوانباران خۆی بوارد و تەنیا ئاماژەی بەوە کرد کە چوارکەس و سەر بە هێزەکانی مالکی ئەشتەری سپای بەدرن کە ئەوانیش سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.