کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاشکرابوونی بێ‌ئاکام مانەوەی دانیشتنی سێ لایەنەی ئێران، رووسیە و تورکیە لە ماوەی ڕابردوودا

15:22 - 17 گەلاوێژ 2722

دامەزراوەی نێودەوڵەتیی زانیارییەکانی ئێران "رسانە" دوای ٢٠ڕۆژ دەڵێ: دانیشتنی ڕووسیە، تورکیە و ئێران بێ‌ئاکام و مایەپووچ بوو. دامەزراوەی نێودەوڵەتیی زانیارییەکانی ئێران "رسانە" لە ڕیاز، لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای لێکدانەوەی دانیشتنەکانی تاران، رووسیە و تورکیە کە لە ٢٨ی پووشپەڕی ڕابردوودا لە ئێران بەڕێوەچوو، نووسی: ئەو دانیشتنە ئاکامێکی نەبوو و بە هاوپەیمانییەکی دژواری ناوبرد، بەشێکی زۆر لە ناکۆکییە ستراتێژییەکانی نێوان ڕووسیە، تورکیە و ئێران کە هۆکاری سەرنەکەوتوویی ئەو دانیشتنە بوون کە بەرچاوترینیان دژایەتیی فەرمیی ڕووسیە و تاران لەگەڵ هێرشکردن بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیەوە بوو. رووسیە دەیهەوێ دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێز بکات و ڕێژیمی بەشار ئەسەدیش ئەو هەلەی بۆ ڕەخساندووە، هەر بۆیە نیگەرانی ئەوەیە هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان تورکیە و رووسیە ببێتە هۆی لاوازبوونی حکومەتی دەمێشق و ئێرانیش لەو دۆخەی ئێستادا لەگەڵ مسکۆ هاوڕایە. بابەتێکی دیکە کە دەبێتە هۆی دژایەتی ستراتیژیی تورکیە لەگەڵ روسیە وئێران لە سووریە، پێویستیی تورکیە بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریەیە تا ڕێگا بۆ پێشڕەوییەکانی ڕووسیە خۆش نەکات. جگە لەوانە هەر سێ وڵات بەشێوەی دوولایەنە لەگەڵ یەکتری لە سەر بابەتی ئاسایشی دەرەوەی سنوورەکانیان دژایەتییان هەیە.