کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە

15:32 - 17 گەلاوێژ 2722

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی " هەژار فەرەجی" بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا. بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)،ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی "هەژار فەرەجی" تەمەن ٢٩ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری" سارداو"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٦ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران گیانیان لەدەستداوە.