کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی مەریوان بە دژی ئاگر‌تێپەردانی دارستانەکان لەلایەن شارەوانییەوە

15:35 - 17 گەلاوێژ 2722

بۆ جارێکی دیکە دارستانەکانی قەڵای مەریوان لەلایەن شارەوانیی ڕێژیمەوە لەو شارە ئاگرییان تێبەردرا و ئەوەش نارەزایەتیی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، ڕۆژی یەکشمەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بۆ جارێکی دیکە شارەوانیی ڕێژیم لە شاری مەریوان بە بیانووی زبڵ‌و‌خاشاک ئاگری لە دارستانەکانی قەڵای مەریوان بەردا و زۆربەی دارستانەکان لە ئاگردا سووتاون، بە دژکردەوەی ئەو کردەوەیەی رێژیمی ئێران خەڵکی شاری مەریوان لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە شارەوانی هۆکاری سەرەکیی لە ناوبردنی دارستانەکانی قەڵای مەریوانە. سووتاندنی دارستانەکانی قەلای مەریوان و کوژاندنەوەی لەلایەن خەڵکی خۆبەشی ناوچەکەوە، لە کاتێک‌دایە کە چەندین جار داوا لە لایەنی پێوەندیدار و دامودەزاگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە کراوە و کە پیش بە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بگیردرێ و بە بەڵگەوە سەلمێندراوە کە هۆکاری ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی قەڵای مەریوان شارەوانیی ڕێژیمە لەو شارە، بەڵام نەک هەر وڵامیان نەدراوەتەوە بەڵکوو هیچ هەوڵێکیشیان نەداوە کە ئاگرەکە بکوژێننەوە، شایانی باسە کە سپای تێرۆریستی پاسداران ڕۆژانە لە ڕێگەی بەکرێگیراو و خەڵکی هەلپەرەستەوە و بە بیانووی جۆراوجۆر ئاگر لە دارستان و ژینگەی کوردستان بەر دەدا.