کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوژیی کرێکارێکی دەرکراوی پێترۆشیمیی ئیلام

15:39 - 17 گەلاوێژ 2722

کرێکارێکی پێترۆشیمیی ئیلام بە ناوی "محەممەد مەنسووری" پاش دەرکرانی لە سەر کارەکەی لە لایەن بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیایەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کرێکارێک بە ناوی "محەممەد مەنسووری" تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری چوار، دوای دەرکردنی لە کۆمپانیای پێترۆشیمیی شاری" چوار" سەر بە پارێزگای ئیلام و بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شایانی باسە، ناوبراو بگاوکی دوو منداڵی ٢ ساڵان و کرێکاری ڕۆژانەی پترۆشیمیی "چوار" بووە و چەند مانگ پێش دوای چەند ساڵ کارکردن لەو کۆمپانیایە بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن بەرپرسانی کۆمپانیاکەوە دەرکراوە.