کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزادانی دوو کۆمپانیای چینی لە لایەن ئەمریکاوە بە تاوانی دەورلێدانی گەمارۆکانی سەر ئێران

14:26 - 18 گەلاوێژ 2722

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، کۆمپانیای چینی" فارئیست کەیبێڵ" تۆمەتبارە بە دەورلێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ڕێژیمی ئێران. بەپێی ئەو بەیاننامەیەکی کە وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی بڵاویکردۆتەوە، کۆمپانیای چینی" فارئیست کەیبێڵ" بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی دیکەی چینی بەناوی" زێد‌ تی ئەی" بەشێوەیەکی نهێنی گڕیبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیا موخابراتییەکانی ئێران واژۆ کردووە کە کەرەستە و پێداویستییەکانی موخابراتی لە ئەمریکاوە لە ڕێگەی ئەو دوو کۆمپانیا چینیەوە بنێردرێتە ئێران و بەوجۆرە ئەو کۆمپانیا "چینی"گەلە ویستوویانە گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ڕێژیمی ئێران دەور لێ‌بدەن. لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکادا هاتووە کە، کۆمپانیای چینی" زێد تی ئەی" چەند ساڵێکە تۆمەتبارە بەوەیکە کەرەستە هەستیار و پێشکەوتووە موخابراتییەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی نایاسایی دەگوازێتەوە بۆ ئێران و پاش ئەوەیکە ئەو کۆمپانیایە دانی بە تاوانەکەی خۆیدا نا وەزارەتی دادگووستەری ئەمریکا ئەو کۆمپانیایەی بە بژاردنی ٨٩٢ میلیۆن دۆلار مەحکووم کردووە.