کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ورمێ بۆ بەندیخانەی نەغەدە

14:32 - 18 گەلاوێژ 2722

بەندکراوی بەساڵاچووی کورد، بەناوی سولەیمان سالک، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی رێژیم لەشاری "ورمێ"وە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە . بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری)، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەسبەسەرکراوی بە ساڵاچوو،"سولەیمان سالک" تەمەن٦٩ ساڵ و خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ڕاگیران لەیەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە ورمێ و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە. بەپێی زانیارییەکانی خۆڕاگری، بۆ ئازاد کرانی کاتیی ئەو هاوڵاتییە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی داوای بارمتەی قورسی لێکراوە و لەماوەی دەسبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای پیرانشار-مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا. شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە.