کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دژایەتیی ڕێژیمی ئێران لە گەڵ ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی ناوکیی

14:43 - 18 گەلاوێژ 2722

شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە لە دەقی ئەو ڕەشنووسەی کە وەکوو ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی ناوکیی هاتووەتە ئاراوە ڕازی نییە. بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "نوور نیوز"ـی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، شۆرای بالای ئاسایشی نەتەوەیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە تاران هیچ دەقێک وەکوو ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی ناوکیی قەبووڵ ناکا و هیچ لایەنێکیش نابێ بە هیچ شێوەیەک باس لە ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی بەرجام بکا، ئەمریکا ئێستاش سیاسەتەکانی "دۆناڵد ترامپ" بە دژی رێژیمی ئێران بە کار دێنێ بۆیە تاران دەقی ڕەشنووسی کۆتایی ئەو ڕێککەوتنە قەبووڵ ناکا.