کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی ژنێک بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە لە نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەهاو

14:45 - 18 گەلاوێژ 2722

ژنێک بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە لە نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان گیانی لەدەست دا. ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ژنێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی "سەبریە جەوانمێری" تەمەن ٤٧ ساڵ دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای ئەم شارە و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانە بە لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لەدەست دا. شایانی باسە کە هۆکاری سەرەکیی ئەو هەڵە پزیشکییانە دەگەڕێتەوە بۆ بنەمای هەڵبژاردنی کەسگەلێکی ناشارەزا و سەر بە ڕێژیم کە لە نەخۆشخانەکاندا بە بێ هیچ شارەزاییەک و تەنیا لە بەر ئەوەیکە سەربە یەکێک لە ناوەندەکانی ڕێژیم وەکوو بەسیج و سپای پاسدارانن لەسەر ئەو کارە هەستیار و گرینگانە دادەنرێن.