کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان بەندکراوانی ژن لە بەندیخانەی ورمێ

14:53 - 18 گەلاوێژ 2722

شەڕ وتێکهەڵچوون لەنێوان بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ بە بیانووی سووکایەتیی کردن بە مانگی موحەڕەم.هاتە ئاراوە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ى هەتاوی، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە بەندى ژنان، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان بەکرێگیراوەکانى کۆمارى ئیسلامى و ژنە زیندانییە سوننییەکان بە بیانووی سووکایەتیی بە مانگی موحەڕەم هاتۆتە ئاراوە. لەگەڵ دەستپێکی مانگی موحەڕەم، بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە، ژنانی بەندکراو و مەحکوم بە تاوانی مەترسیدار بەکرێ دەگرن بۆ ئەوەى بە بیانووی "بەشداری‌نەکردن لە مەراسیمی ماتەمینی و موحەڕەم‌دا" سوکایەتی بە ژنانی زیندانی سوننی بکەن. ئەو بەندکراوە ژنە مەترسیدارە مەحکوومانە کە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەکەوە بەکرێ گیراون، چەندین ژنی کوردی سوننی مەزهەبیان لە بەندیخانەکە داوەتە بەر کوتان ولێدان و پاشان بەرپرسانی بەندیخانەکە و بکەرانى ئەم توندوتیژییە، دژی ئەو ژنە کوردانە سکاڵایان کردووە و بەمەش دووبارە هەم سووکایەتییان پێ کردوونەتەوە و هەمیش دۆخەکەیان خراپتر کردوون. جێگەی ئاماژەیە کە، لەم ماوەیەدا بەهۆى ئاڵوگۆڕی بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، کەلوپەلی کەسیی بەشێک لە بەندکراوان پشکێنراوە و دەستی بەسەردا گیراوە کە زۆربەیان کوردن.