کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی سێ کۆلبەر لە سنووری شنۆ

15:37 - 18 گەلاوێژ 2722

بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە سنووری شنۆ سێ کۆلبەر کوژران و بریندار بوون. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو،بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بە هۆی تەقەی هێزەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی گادەر سەر بە شاری شنۆ، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد ئەمین ئەحمەدی" خەڵکی گوندی لاجانی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەحمەدی (برای محەممەد ئەمین) و عوزێر سابری ئازەر خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ بریندار بوون. شایانی باسە، ٦ کۆڵبەریش لەلایەن بەکرێگیراوانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.