کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی ١٧ هەزار کەس لە ماوەی ساڵێکدا بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران

15:48 - 18 گەلاوێژ 2722

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو نزیک بە١٧ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لە دەست داوە. بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ڕێژیم، ئاماری مردن بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ماوەی یەک ساڵی رابردووا لە ئێران گەیشتۆتە ١٦ هەزار و ٧٧٨ کەس کە بە لەبەرچاوگرتنی حەشیمەتی ٨٤ میلیۆن کەسیی ئێران، لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە هەر ١٠٠ هەزار کەس، نزیکەی ٢٠ کەس لە جاددەکانی ئەو وڵاتەدا بە ڕووداوی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی، کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی جیهانی، لە نێوان هەڵسەنگاندنێک کە بۆ ١٦٥ وڵات کراوە بەپێی حەشیمەتی وڵاتەکان، ئاماری گیان لە دەستدان بە ڕووداوی هاتوچۆ، لە ئێران لە پلەی ١٠١ دایە. شایانی باسە کە ناستانداربوون و خراپی دۆخی ڕیگاوبانەکانی ئێران و گرینگی پێنەدانی لایەنە پێوەندیدارەکان بەو دۆخە و هەر وەها نزمبوونی کوالێتیی کەرەستەکانی هاتوچۆ لە ئێران لە سەرەکی‌ترین هۆکارەکانی مردن بەو ڕووداوەن.