کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیپۆرت و چارەنووسی نادیاری دوو پەناخوازی کورد

15:53 - 18 گەلاوێژ 2722

پاش دیپۆرتکردنەوەیان لە تورکیەوە بۆ ئێران هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی دوو پەناخوازی کورد بە ناوەکانی "سیروان حوسێنی و کاوە محەممەدی" لە بەردەستدا نییە. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو پەناخوازی کورد بە ناوەکانی "سیروان حوسێنی" ٢٥ ساڵە،خەڵکی سەقز و "کاوە محەمەدی" ٣١ ساڵە و خەڵکی سنە، دوای ڕۆیشتنیان لە تورکیاوە بە مەبەستی پەنابەرێتی لە یەکێک لە وڵاتانی ئووروپایی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەسبەسەرکراون و دیپۆرتی ئێران کراون کە تا ئێستا هیچ زانییارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاوڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.