کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێدان و کوتانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە سنووری نۆدشە

16:15 - 18 گەلاوێژ 2722

کاسبکارێکی کورد لە سنووری "مەلەندو" لە سنووری نۆدشە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کەوتە بەر لێدان و بێ‌ڕیزی پێکردن. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد لە سنووری نۆدشە لە کاتێکدا کە تەنیا دوو گاڵۆنی بەنزین پێ بووە لەلایەن چوار کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە سەر سنووری "مەلەندوو" بە شێوەیەکی دڕندانە کەوتە بەر لێدان و ئەشکەنجەکردن و پاش ئەوە ئەو هاولاتییە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئازاد دەکرێ و دەست بە سەر کەلوپەلەکانیشیدا دەگرن.