کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

14:50 - 19 گەلاوێژ 2722

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سەقز بە ناوی "زەمانە زێویە" لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز" ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، زەمانە زێویە، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز کە پیشتر لەلایەن داگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە سزای ١٠ مانگ دەسبەسەرکرانی بەسەر‌دا سەپێندرابوو، دوای بانگ‌کرانی بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقز، دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزا سەپێندراوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.