کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی ١٣ هاوڵاتیی لە سنە بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە

15:16 - 19 گەلاوێژ 2722

لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٣ هاوڵاتیی لە شاری سنە بە هۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لە دەست داوە. ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠١ هەتاوی،لەم پارێزگایە ١٣هاوڵاتیی بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە بە بڕوای چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ژمارەی ڕاستەقینە دەتوانێت لەم ژمارەیە زیاتر بێت. بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، ورمێ، ئیلام و لوڕستان زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو هاوڵاتیی تووشی ماددە هۆشبەرەکانن کە ژمارەیەکی زۆریان لاون.