کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ١٨ مانگدا ٣ هەزار و ١٨٨ کەس ئێرانیان بەرەو وڵاتی بریتانیا جێ هێشتووە

15:25 - 19 گەلاوێژ 2722

باڵوێزی پێشووی بریتانیا لە ئەمریکا دەڵێ: ئێرانییەکان زۆرترین ڕێژەی پەناخوازنی نایاسایی لە ڕێگای کاناڵی مانێشەوە لە فەرانسەوە بۆ بریتانیا پێکدێنن. جان کێر، باڵوێزی پێشووی بریتانیا لە ئەمریکا دەڵێ: لە ماوەی ١٨ مانگی ڕابردوودا ٣ هەزار و ١٨٨ ئێرانی، کە زۆرترین ڕێژەی پەناخوازان بۆ بریتانیا بوون لە ڕێگای قاچاخەوە هاتوونەتە نێو خاکی ئەو وڵاتە کە لە نێو ئەو کەسانە تەنیا یەک کەس لە ڕێگای یاساییەوە هاتووە و داوای پەنابەریی کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە سەتا ٧٠ی ئەو کەسانەی کە لە ڕێگای کاناڵی مانێشەوە تێدەپەڕن، ئەو پەناخوازانەن کە لە وڵاتانی شەڕلێدراو و هەژاری وەک ئێران، عێراق، سوودان و سووریەن. بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگریی بریتانیا لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو تا ئێستا زیاتر لە ١٣ هەزار پەناخواز بەشێوەی نایاسایی و مەترسیدار لە کاناڵی مانێشەوە هاتوونە بریتانیاوە.