کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی نالەباری بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی سەقز

15:31 - 19 گەلاوێژ 2722

ئەمین مەلەکی، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە، وێرای ناجێگریربوونی تەندروستیی لە هەموو مافێک بێبەش کراوە. ئەمین مەلەکی بەندکراوی سیاسیی کورد، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی سیاسی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و زیاتر لە دوو ساڵە لە بەندیخانەدا ڕاگیراوە و لەگەڵ ئەوەیکە کە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە لە مافی مەرەخەسی و لە ناو بەندیخانەش‌دا لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەش کراوە و بەهۆی تێکچوونی گورچیلەکانییەوە بە جۆرێک دۆخی تەندروستی خراپ ببوو کە بە دۆخێکی ناخۆش‌دا تێدەپەڕی سەرەرای ئەوانەش بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز هیچ گرینگییەکیان بە دۆخی ناوبراو نەداوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەندیخانەکانی خۆی‌دا کە بە هەمووی شێوەیەک یاساکا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکا، دەیان بەندکراوی دیکەی سیاسی هەیە کە لە هەموو مافێکی سەرەتایی لەو بەندیخانانە بێ بەش کراون، وەکوو کەماڵ شەریفی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە نزیکەی ١٥ساڵە لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێران‌دایە و تا ئێستا مەرەخەسی پێنەدراوە و ئێستا لە بەندیخانەی "میناب"ـی پارێزگای هۆرمۆزگان بەند کراوە.