کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی سێ کەس لە خانەنشینکراوانی دابنیکردنی کۆمەڵایەتی کرماشان

14:52 - 20 گەلاوێژ 2722

سێ کەس لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی کرماشان لە کۆبوونەوەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هرانا ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی کرماشان، سێ کەس لەلایەن هێزە سەرکوتەکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران. کۆبوونەوەی خانەنشینکراونی کرماشان ڕۆژی ڕابردوو دژى پێنەدانى مووچەکانیان و خراپى بارى ژیان و گوزەرانیان و گرانى بازاڕ، بۆ وڵامدانەوە بە ویست و داخوازییەکانیان لەو شارە بەڕێوەچوو، و کاربەدەستانی ڕێژیم وەک هەمیشە بەجێی ئەوەی وڵامی ویست و داخوازییەکانیان بدەنەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان سەرکوت دەکەن و بەردەوامن لە گرتن و ڕاوەدوونانی خەڵکی ئێران.