کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی دوو کۆلبەر بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە لە سنوورەکانی کرماشان و بانە

15:47 - 22 گەلاوێژ 2722

دوو کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنوورەکانی سەلاسی باوەجانی و بانە کوژران و بریندار بوون. ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی "محەممەد نادری" تەمەن ١٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا. هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆلبەڕێکی دیکە بە ناوی "عەبدوڵا حەجەری" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەخۆی هیزە چەکدارکانی ڕێژیمەوە لە سنووری هەنگەژاڵ بریندار کرا.