کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕابێرت مالی: هیچ گۆرانکارییەک لە سەر گەمارۆکانی ئێران نەکراوە

15:50 - 22 گەلاوێژ 2722

رابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، وتی: ئەمریکا هیچ دانوستانێکی لەبارەی ئاڵوگۆڕ لە چۆنییەتی ئەو گەمارۆیانەی کە پەیوەندییان بە بەرجامەوە نییە نەکردووە و گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران بەردەوامن. ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ماڵپەڕی "پۆلیتیکۆ" بە ئاماژە بەوەیکە یەکیەتیی ئورووپا باسی لە ئاڵوگۆڕی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران کردووە ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەیهەوێ گەمارۆکانی سەر سپای تێرۆریستی پاسداران کەم بکرێنەوە لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی ڕێگە بدا بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی بۆ لێکۆڵینەوە لە دامەزراوە ناوکیی و مووشەکییەکانی ئێران، بەڵام "ڕابێرت مالی" نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، وتی: بە هەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکەینەوە و باس و بابەتی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران هیچ پەیوەندییان بە بەرجامەوە نییە و باسی لێوە نەکراوە و بەهیچ شێوەیەک گەمارۆکانی سەر سپای پاسداران کەم نەکراونەتەوە. پۆلیتیکۆ، باسی لەوەش کرد کە، هاوڵاتییانی ئەمریکایی دەتوانن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئێرانی کاری بازرگانی بکەن، بەڵام ناتوانن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە سەربە سپای تێرۆریستی پاسدارانن کار بکەن. دیپلۆماتکارێک لەو بارەیەوە وتی: بێجگە لەوەی کە کۆمپانیاکانی ئەرووپایی لە ئێران چالاکیی گەورەیان هەبێ بە قازانجی خۆیان، لەهەمانکاتیش‌دا بۆ سپای پاسدارانیش دەبێتە دەرفەتێکی باش و لەو ڕێگەیەوە کۆمپانیاکانی خۆی چالاک دەکاتەوە.