کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٣٠ سەندیکای کرێکاری لە جیهاندا خوازیاری ئازادکردنی خێرای چالاکانی کرێکاری و سێفی لە ئێران بوون.

15:52 - 22 گەلاوێژ 2722

١٣٠ سەندیکای کرێکاری لە ٤٠ وڵاتی جیاجیای جیهانەوە، لە نامەیەکی ناڕەزایەتیدا بۆ "عەلی خامنەیی"، بەرپرسی دەزگای قەزایی ڕێژیم و نوێنەری هەمیشەیی ڕێژیمی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری ئازادکردنی خێرای سەرجەم چالاکانی سەندیکایی و سێنفی کە لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێران بەندکراون بوون. ئەم سەندیکایانە لە نامەکانیاندا وێڕای ئاماژە بەوەیکە کرێکاران لە سەرانسەری جیهان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئێران دەکەن، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەرگیز لە بەرامبەر زوڵم و زۆرداریی سەر چالاکانی سەندیکایی و سێنفی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بێدەنگ نابن. شایانی باسە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی کرێکاری، مامۆستایان و خانەنشینکراوان لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێراندا لە هەلومەرجێکی نەشیاودا بەند کراون.