کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داوای وەزیری بەرگریی پێشوی ئەمریکا لە جەوبایدن بۆ توندترکردنی هەڵوێستەکانی بەدژی ئێران

15:53 - 22 گەلاوێژ 2722

مارک ئیسپێر، وەزیری بەرگریی پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا دەڵێ: تێرۆری هەر هاولاتییەکی ئەمریکا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەنگاویکە بۆ شەڕ بەدژی ئەمریکا. ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، "مارک ئیسپێر" وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا، لە وتوێژێک لەگەڵ کاناڵی "سی‌بی‌سی" نیوز، سەبارەت بە هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێرانی و هەوڵەکانی ئەو ڕێژیمە بۆ تێرۆر و کوشتنی هاوڵاتییان و بەرپرسانی ئەمریکایی وتی: ئەگەر بیانهەوێ یەک هاوڵاتیی ئەمریکایی نەک یەک بەرپرسی ئەمریکایی تێرۆر بکرێ ئەوە هەنگاوێکە بۆ شەڕ بەدژی ئەو وڵاتە و ئێمە بە هێچ شیوەیەک لێیان خۆش نابین و دەبێ باجی ڕێژیمی ئێران قورس بداتەوە. ئەو قسانەی ناوبراو لە کاتێدا بوو کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دادگوستەریی ئەمریکا کەسێکی ئێرانی بە تۆمەتی گەڵاڵەداڕشتن بۆ کوشتنی جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی پێشووی ئەمریکا، دەسبەسەر کردووە. ناوبراو پێشتر داوای لە دەوڵەتی جەو بایدن کردبوو کە لە پێناوی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بووژانەوەی بەرجام بەربەستی توندتر بەدژی ئێران بەکار بهێنن.