کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان‌لەدستدانی دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای دەماوەند

17:13 - 22 گەلاوێژ 2722

دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای "دەماوەند" تووشی ڕوودای کەوتنەخوارەوە بوون و گیانیان لەدەستدا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بەڕێوەبەریی پێوەندییەکانی گشتیی فریاکەوتنی نەخۆشخانەیی و بەڕێوەبەریی بەشی ڕووداوەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان ڕایگەیاند: ڕەزا ئەمینی" و " جەواد فەلاحی" دوو شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی سەرکەوتن لە چیای "دەماوەند"ی، تاران تووشی ڕووداوی داکەوتن بوون و گیانیان لەدەست داوە. ئەو دوو شاخەوانە کوردە دوو حەوتوو پێشتر بە مەبەستی سەرکەوتن لە چیای "دەماوەند" ڕوویان لەو چیایە کردبوو.