کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە کرماشان

17:18 - 22 گەلاوێژ 2722

دڵسۆزان و ئەویندارانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، لە ناوچەی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێبوارانی ڕێگای قازی و قاسملوو و ئەویندارانی دڵسۆز و نیستمانپەروەری کوردستان، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، لە ناوچەی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە مێژووییەیان لەگەلی کورد کرد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی دێموکرات نوێ کردەوە. لەلایەن تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای سپاس و ماندوونەبوونی لە هاوڕێیانمان لە ناوچەی داڵاهۆ، سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرکەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.