کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپیشاندانە نارەزایەتییەکانی ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامی

17:19 - 22 گەلاوێژ 2722

لە شارە جیاجیاکانی ئێران، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە دژی پێنەدانی مووچە و ناکارامەیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە. لە زۆربەی شارەکانی ئێران، بە دژی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی بەردەوامە و بەرپرسانی ڕێژیم تا ئێستا لەو باروە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە و گرینگیی‌ش بە دۆخی نالەباری ژیانی خەڵک نادەن و ڕۆژبەڕۆژ نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان لە هەڵکشاندایە هەر بۆیە خەڵک بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی داوای مووچە و مافەکانی خۆیان دەکەن. کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژایی مێژووی خۆی هیچ گرینگییەکی بە دۆخی ژیانی خەڵکی ئێران نەداوە، ئەوەیکە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە لایانەوە گرینگە بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئێرانە و خەرجکردنی بۆ میلیشیاکانیی لە دەرەوەی خاکی ئێران و ئەوانیش بۆ کردەوەی تێرۆریستی لە پێناو مانەوەی خۆی بە کار دێنێ.