کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی ١٩ کەس لە هاوڵاتییانی بەلووچ بەهۆی تەقەی هێزکانی ڕێژیمەوە

14:20 - 23 گەلاوێژ 2722

ڕاخستنی تێل دڕۆ و تەقەکردنی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە زاهیدان بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی ١٩ هاوڵاتیی بەلووچ. بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە جاددەی زاهیدان_ نەهبەندان، تێل دڕۆ ڕادەکێشن وتەقە لە دوو ماشینی سووتەمەنی‌بەر لە جۆری سەمەند و پژۆ ٤٠٥ دەکەن و لە ئاکامدا ئەو دوو ماشینە خۆیان لە ئوتوبووسێک دەدەن و ئاگریان تێبەر دەبێ و بەو هۆیەوە ١٩ کەس لە هاوڵاتییانی بەلووچ گیانیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن. کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە، هێزە ئینتیزامییەکانی مێرساد لەنێوان جاددەی زاهیدان_ نەهبەندان بۆسە بۆ سووتەمەنی‌بەران دادەنێن و پاش ڕاخستنی تێل دڕۆ و تەقەی ڕاستەوخۆ لە ماشینی سووتەمەنی‌بەران و ئاگرتێبەربوونی ماشینەکان ١٩ کەس گیانیان لەدەست دەدەن وبریندار دەبن. جێگەی ئاماژەیە کە ناوی دوو کەس لە سووتەمەنی‌بەرەکان بەناوەکانی" حامید و وەحید بەراهوویی، کە لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست داوە بۆ کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ئاشکرا بووە.