کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دسبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سقز

14:59 - 23 گەلاوێژ 2722

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز بەناوی" محەممەد سەلیمی" لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە. ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ ١٤٠١ی هەتاوی، "محەممەد سەلیمی" تەمەن ٢٨ ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ١١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو پاش بانگ کران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئینقلابی سەقز، بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزاکەی دەستبەسەر و گوازرایەوە بەندیخانەی سەقز. شایانی باسە، "محەممەد سەلیمی" ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە شوێنی کارەکەی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی رێژیم لەشاری سنە گوازرایەوە. ناوبراو دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم چالاکە کوردە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام سزای ١١ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.