کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

15:11 - 23 گەلاوێژ 2722

هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی " ئیسماعیل کەریمی" لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری بۆکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "ئیسماعیل کەریمی" تەمەن ٤٤ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی "میراوا"ـی بۆکان و بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەک ناوبراویان دەسبەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. هێزە دژە گەلییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری بۆکان، بەبێ هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و ماڵەکەیان بە تەواوی پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلی وەکوو؛ لەپتاب و مۆبایلەکەی‌دا گرتووە و وێڕای ئەوەی کە بە شێوەیەکی دڕەندانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵیان، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە و پاش بە دواداوچوونی بنەماڵکەشی هیچ وڵامێکیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە وەر نەگرتووەتەوە و چارەنووسی کوڕەکەیان ئێستاش ناڕوونە.