کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢١هەزار و ٤٠٠ کەس لە پارێزگای ئیلام هیچ خوێندەوارییان نییە

17:06 - 23 گەلاوێژ 2722

دوای ئەوەی کە ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای ئیلام سەرژمێریی ماڵ بە ماڵی ئەو پارێزگایەیان کردووە، دەرکەوتووە کە نزیکەی ٢١هەزار و ٤٠٠کەس لەو پارێزگایە نەخوێندەوارن. ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بێهرووز حەیدەری، بەڕێوەبەری بەشی فێرکاریی ئیدارەی پەروەردەی ڕێژیم لە پارێزگای ئیلام، وتی: دوای ئەوەیە لەلایەن تیمەکانی سەرژمێریاری ئیلام، کە ماڵ بە ماڵ بۆ سەرژمێریی هاوڵاتییان ئاماریان کۆ کردووەتەوە، بۆیان دەرکەوتووە کە لە پارێزگای ئیلام نزیکەی ٢١هەزار و ٤٠٠کەس نەخوێندەوارن و تەنانەت ناتوانن ناوی خۆشیان بنووسن. سیستمی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، بە ڕادەیەک لاوازە کە وای کردووە ئاماری خوێندن لە پارێزگای ئیلام بەو شێوەیە بەرز بێتەوە و هەروەها باری بژێوی ژیانی خەڵکی‌ش کاریگەری هەبووە لەسەر ئەو ئامارە و ڕێژیمی ئێران بۆ هیچ کام لەو هۆکارانە هیچ هەوڵێکی نەداوە کە چارەسەری بکا.