کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاوڵاتییەک خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە

15:03 - 24 گەلاوێژ 2722

هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە ڕۆژی پێنجشەممە٢٠ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی"محەممەد کەریمی خاهـ"خەڵکی بۆکان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. شایانی باسە، بە دواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە تا ئێستا بێ‌ئاکام ماوەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.