کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسەر میلیشیاکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە

15:07 - 24 گەلاوێژ 2722

ئەرتەشی ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا بنکە ومۆڵگەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە سووریە کردە ئامانج. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، ئەرتەشی ئیسرائیل، شەوی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بنکە ومۆڵگەکانی میلێشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە دەمێشق پێتەختی سووریە و بەندەری تەرتووس کردە ئامانج، کە لەو هێرشەدا کۆگای چەکوچۆڵی حیزبوڵای لوبنان لەنێو چووە و ٣ کەسی سەر بەڕێژیمی بەشار ئەسەد کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندارن. هەرلەم پێوەندییەدا هەواڵدەرییە حکوومەتییەکانی سووریە ڕایانگەیاندووە کە، ئەرتەشی ئیسرائیل بە مووشک دەورووبەری دەمیشقی کردۆتە ئامانج و هاوکات لە ڕێگەی دەریاوە بنکە وبارەگاکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە بەندەری تەرتووس بەخەستی مووشەکباران کردووە، کە بەوهۆیەوە خەسارێکی گەورە وەبەر میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کەوتووە.