کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کردنی دوو هاوڵاتیی خەڵکی بوکان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

15:43 - 26 گەلاوێژ 2722

دوو هاوڵاتیی خەڵکی بووکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کران. ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی "جەلال ئەمینی" تەمەن ٤١ ساڵ، لە جادەی میراوا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا جێگای ئاماژەیە، جەلال ئەمینی هاوسەری بەندکراوی سیاسیی پێشوو "عەزیمە ناسری"یە کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن ئەو هێزانەوە دەسبەسەر و زیندانی کرابوو. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بوکان بە ناوی "عەلی فارووقی" تەمەن ٤٠ ساڵ بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئێتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لە شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی میراوا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.   شایانی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم ٦ هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.