کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە

15:42 - 27 گەلاوێژ 2722

دایە سەبری سەبراوەر دایکی شەهید "هادی سەبراوەر" لە شاری بانە ماڵاویی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، دایە "سەبری سەبراوەر" دایکی "شەهید هادی سەبراوەر" لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد. کۆڕیکی دایە سەبری بە ناوی "هادی" کادری کۆمیتەی شارستانی بانە بوو کە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٦١ی هەتاوی، لە تێکەڵچوونێک لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوو و چووە ڕیزی نەمرانی مێژووەوە. دایە سەبری یەکێک لەو ژنە دڵسۆز و خەمخۆرانە بوو کە هەمیشە بە خەمی بنەماڵە شەهید و پێشمەرگەکان بوو و تا دواهەناسەی وەفادار بە رێبازی کوڕە شەهیدەکەی و هەموو شەهیدانی کوردستان مایەوە کە بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا وەدیهاتنی ئاواتی شەهیدان بەچاوی خۆی ببینێ. ناوەندی راگەیاندنی حیزب بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی دایە سەبری دەکا و خۆی بە شەریکەخەمیان دەزانێ.