![](/kurdistan-kurd/ku/wp-content/uploads/2022/08/%D8%A8%DB%95%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%86%D8%AF-%D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5-2.jpg)
هێزە ئینتیزامییەکانی پاسگای تەردەست، بە ڕاکێشانی تێلی دڕکاوی، منداڵێکی سووتەمەنیبەری بەلووچیان بەناوی" بەهرام شەهنەوازی" کردە ئامانج و لە ئاکامدا ئەو منداڵە سووتەمەنیبەرە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی هەینی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە پاسگای تەردەست و یەکەمین پاسگای چوونە ژوورەوە بۆ نێو شاری زاهیدان، بە ڕاکێشانی تێلی دڕکاوی لەسەر ڕێگای ماشینێکی سووتەمەنیبەر، تێلە دڕکاوییەکان لەسەری ئە منداڵە سووتەمەنیبەرە بەناوی" بەهرام شەهنەوازی" دەکەوێ و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دەدا.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری ئێرانشار ڕاستەوخۆ تەقە لە ماشینێکی سووتەمەنیبەر دەکەن و لەئاکامدا پاش وەرگەڕان وئاگرتێبەربوونی ماشینکە سووتەمەنیبەرێک بەناوی" مەحموود جەمشید زێهی" بەتوندی بریندار دەبێ و سووتەمەنیبەرێکی دێکە کە تا ئێستا ناوی ئاشکرا نەبوو گیانی لەدەستداوە.