کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی وپەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

16:43 - 30 گەلاوێژ 2722

لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بە ڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیمی ئاخوندی سێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئیران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە مامۆستایان وفەرهەنگیانی شاری تاران لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە وبارهێنانی تاران، مامۆستایانی خانەنشینکراو لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی تاران، دانیشتوانی شاری شادگان لەبەردەم فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێوە چوو.