کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

په‌یامی پێرۆزبایی‌ مامۆستایانی ئه‌ندامی‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە

15:06 - 31 گەلاوێژ 2722

مامۆستایانی ئەندامی حیزبی دێموکرات لەشاری سنە بەبۆنەی یەکبوون ویەکڕێزی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات پەیامێکی پیڕۆزباییان بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە: ئێمە مامۆستایانی ئه‌ندامی‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە بە بۆنەی یەکبوونەوەی هەردوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم‌ ئاراستەی کۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هه‌موو تێكۆشه‌رانی‌ ڕێگای‌ ڕزگاری‌ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ حیزب ده‌كه‌ین. یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم کاتە هەستیارەدا هیوا و ئومێد و گڕو تینێكی‌ دیكه‌یه‌ بۆ خه‌بات دژ به‌ ڕێژیمی‌ كۆنه‌په‌رستی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ كه‌ بۆته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خەڵکی کوردستان لە بارودۆخێكی‌ زۆر خراپی‌ ئابووری، سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا بن. هیوادارین ئه‌م یە‌كگرتووییه‌ ببێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌موومان بە هاوکاری و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی‌ كوردستان ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لانیكه‌م له‌ كوردستان كۆتایی‌ پێ‌ بێنین و كوردستان له‌ژێرده‌ست داگیركه‌ران ڕزگار بكه‌ین. دووباره‌ ئێمە مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی ئەم جەژنە مەزنە لە هه‌موو خەڵکی کوردستان، پێشمەرگەکانی حیزب، بنه‌ماڵه‌ی‌ سەربەرزی شەهیدان و کەم ئەندامان، ڕێبەرایەتی حیزب و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین بژی‌ حیزبی‌ دێموكرات،نیشانده‌ری‌ ڕێی‌ خه‌بات سنه‌، ٣٠ی‌ گه‌لاوێژ، ڕۆژی‌ یه‌كگرتوویی‌ مامۆستایانی ئه‌ندامی‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران