کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

په‌یامی‌ پیرۆزبایی خەڵکی ناوچەی ورمێ به‌بۆنه‌ی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ حیزبی‌ دێموكرات

15:15 - 31 گەلاوێژ 2722

ئەندامان و لایەنگەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی "ورمێ"وە بەبۆنەی یەکڕێزی و یەکگرتوویی بنەماڵە گەورەی دێموکرات چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە ناوچەی مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕی شاری ورمێ بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و هەروەها یەکگرتنەوە و یەکبوونی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بە بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی، هەستی خۆشی لەرادەبەدەری خۆیان بۆ یەکڕێزی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات دەربڕی. لەلایەن ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان ولایەنگرانی حیزب لە نێوخۆ، هیوای ساغی و سڵامەتی و بەردەوامبوون لە ئەرکە نەتەوەییەکانیان بۆ دەخوازین.