کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لە کامێران وجوانڕۆ

15:27 - 31 گەلاوێژ 2722

ئەندامان و دڵسۆزانی دێموکرات لە شارەکانی کامێران و جوانڕۆ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات شادی و خۆشییان دەربڕی و پەمامی پیرۆزباییان بڵاوکردەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، شەوی ٣٠ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، دڵسۆزان و ئەندامانی حیزب، بە بۆنەی یەکگرتنەوە و یەکڕیزیی هەر دوولایەنی دێموکرات و پاش ڕاگەیاندنی یەکڕێزی و یەکبوونی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات، لە کامێران و جوانڕۆ پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: یەکگرتنەوەی بنەماڵە گەورەکەی حیزبی دێموکرات ئاواتی هەموومان بوو کە هاتەدی پیرۆزبایی خۆمان لە هەموو خەڵکی کوردستان بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبە خۆشەویستەکەمان دەکەین و خۆمان بەگوڕتر و بەتینتر لە جاران ئامادە دەکەین و هەنگاوەکانمان قایمتر لە جاران هەڵدەگرین بۆ ئەرکە حیزبیەکانمان. کۆمەڵێک لە لاوانی چرۆسانە و کاوانە لە بێڵەواری کامێران هەر وەها ئۆگرانی ئازادیی و یەکڕیزی لە شاری جوانڕۆ و عەشیرەتی تاوەگۆزی لە پەیامێکدا دەڵێن: پیرۆزبایی خۆمان لە ئەندامان و دڵسۆزانی نیشتمان و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، دایکی شەهیدان و هەموو خەڵکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵات دەکەین و ئاواتەخوازین کە ئاواتە گەوەرەکەمان کە ئازادی و سەرکەوتنی کوردستانە بێتە دی.