کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شایی و هەڵپەڕكێی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی ئاڵیکەندی بۆکان بە بۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتەوە

15:50 - 31 گەلاوێژ 2722

ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی ئاڵیکەندی بۆکان، بەبۆنەی یەکڕێزی ویەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دێموکراتەوە بە شایی و هەڵپەڕکێی ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران گەیشتووە، ئەندامان ولایەنگرانی حیزب لە گوندی "ئاڵیکەندی" سەر بەشاری بۆکان، شەوی یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژ پاش ڕاگەیاندن و واژۆکردنی پرۆتۆکۆلی یەکگرتنەوە ویەکبوونی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لەژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هەڵپەڕکێی و شایی پێشوازییان لە هەڵوێستی بوێرانەی حیزبی دێموکرات کردووە و سەرەڕای هەموو هەڕەشەکانی ڕێژیم ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد و پەیامێکی گرینگیان بە دوژمن دا کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاڵپشتی ڕۆڵە بوێرەکانی خۆیەتی. ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێرای سپاس وپێزانین بۆ خەڵکی بە ئەمەگی ناوچەی ئاڵیکەندی بۆکان، هیوای ساغی و سڵامەتییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە گەورەیە لە هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکا.