لەنێو تەوژمی ئاستەنگا
لە گۆمێکی قووڵ و مەنگا
لە چارەنووسی نادیارا لە قوڕگی هەژدیها و مارائەو کاتەی دوژمنی بەدفەڕ
خافڵ نەبوو لە فێڵ و گەڕ
پەتای کۆنی لێکدابڕان بێباوەڕی و لێکترازانقینەبەری و لێکتووڕەبوون
لە یەک سووربوونەوە و هەڵچوون
وەکوو زێڵووی تینوو بە خوێن دژی سوڵح و ئاشتی تەرێندیسان سەری هەڵدایەوە
کۆنە ناسۆر کولایەوە
شەوەی شەوی ئەنگوستەچاو گرتی قورگی کۆرپەی هەتاوکەوتینەوە ڕۆژێکی ڕەش
حیزبەکەمان بوو بە دوو بەش
ئەو ڕووداوە زیانبارە ئەو ڕەوتە چەوت و لاسارەئەو لەتبوون و ترازانە
ئەو پێکەوە نەسازانە
تیر بوو درا لە جەرگی کورد جەستەی حیزبی بریندار کردبێمتمانەیی و لاساری
دڕدۆنگیی هێنا بەدیاری
کاسەی سەبری کرد سەرەوبن ئاوی کردە ئاشی دژمنناسۆری کۆنی دەردە کورد
ڕێگای ڕاستی بۆ هەڵدێر برد
نەیاری کوردی کرد خەنی بەکرەشۆفار پێی پێکەنیکەمی مابوو خەباتی گەل
نسکۆ بەرێ و نەگاتە کەل
***
بەڵام ئەزموونی ڕابردوو تێپەڕینی خولی مێژووچەندین بەڵگەی ئاشکرا و ڕوون
خەسارناسی و لێکحاڵیبوون
دەرسێکی لە نوێی فێر کردین بەرەو هەموارە ڕێی بردینئەو ئەزموون و دەرس و وانە
پێی گوتین: ڕۆژی تەنگانە
کورد هەر یەکە و نابێ بە دوو نابێ بە خۆی خۆش کا عەدووئەو پەندەم هاتەوە بەرچاو
خوێن هەر خوێنە و نابێ بە ئاو
وتەی بەرزی پێشینانە برا نابێ بە بێگانەسەرکەوتن هەر بە یەکبوونە
دوژمن لە ئاستی زەبوونە
ڕێ چارە هەر یەکگرتنە یەکیەتی هۆی سەرکەوتنەئەگەر یەک بین و یەک گرین
وەک یەک بژین، وێکرا بمرین
قەت نابەزین و نانەوین دڵنیا بن سەردەکەوین***
ئێستا جێگای شانازییە سەربەرزی و سەرفیرازییەبە هەوڵی دڵسۆزانی گەل
تریفەی دا ئەستێرەی کەل
دووبەرەکی لە گۆڕ نرا هەموومان بووینەوە برابەختی کوردان هەستایەوە
مێژووی لە نوێ نووسرایەوە
بۆ یەک ئامانج و یەک هەدەف هەموو ڕاوەستاوین بە سەفبە تێڕوانین لە ڕابردوو
بەوەی فێری کردین مێژوو
ئەوەی بۆ کورد بە پەرۆشە ئەوەی هاودەنگیی پێخۆشەبەپێی پەیمان و یەک بەڵێن
بە یەک زار و زمان دەڵێن:
بژی سەر لە حاندا یەکی بە نەحلەت بێ دووبەرەکی***
بەو هەڵوێستە دڵسۆزانە بەو ڕەوتە ئاشتیخوازانەکەژ و کێو دەنگی دایەوە
هیوای گەلم بووژایەوە
دڵسۆزی کورد پێی بوو خەنی دوژمن لە ئاستی ڕاچەنیئەژنۆی شکا و نێوکی کەوت
هومێد بڕا و، بەختی خەوت
بەهرەی نەدا تەون و کری "ڕیسەکەی بۆوە بە خوری"***
منیش بە تاسە و سۆزەوە بە هەستێکی پیرۆزەوەدەڵێم ئۆخەی گەیمە ئاوات
دوو باڵی حیزبی دێموکرات
بەرانبەر دوژمنی بەدکار بوونەوە یەک بە یەک وتارهاتەوە بیرم پەندی پیر
گەیشتە ئەنجام بیری ژیر
"زستان ڕۆیی و گوڕەی بڕا ڕووڕەشی بە خەڵووز بڕا"کۆیە_قەڵای دێموکرات
١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی